بەهۆی نەخۆشییەوە، چانسی
عومەری سەید عەلیعومەری سەید عەلی بۆ بوون بە ڕێکخەری گشتی
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕانی کەمکردووەتەوە.
هەرچەندە عومەر سەید عەلی پشتگیرییەکی بەهێزی ناوخۆیی هەبوو بۆ ئەوەی ببێتەوە بە ڕێکخەری گشتی گۆڕان، بەڵام چەند ڕۆژێکە باری تەندرووستی تێکچووە.
بەهۆی تێکچوونی باری تەندرووستییەوە، عومەر سەید عەلی لە ئێستادا بۆ وەرگرتنی چارەسەر چووەتە دەرەوەی وڵات ، لەکاتێکدا هەشتی مانگی داهاتوو هەڵبژاردن بۆ ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و ڕێکخەری گشتی دەکرێت.
بەهۆی تێکچوونی باری تەندرووستی عومەر سەید عەلی، ئەگەر زۆرە لە کێبرکێ ڕێکخەری گۆڕان بکشێتەوە و ڕکابەرییەکە بۆ
مستەفا سەید قادرمستەفا سەید قادر یەکلابێتەوە.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 501 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!