ئاردی خۆی بێژ، کەپەکی خۆی ڕێژ.
کەپەک: درشتەی ئاردی بێژراوە (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) ، ئەو کابانەی ئارد دەبێژێتەوە، توێکڵێکی ئەو دانەوێڵەیەی بە هاڕاوەکەوە هاتووە، جیای دەکاتەوە، لە کوردەواردا پێی دەوترێت: کەپەک. بۆ کەسێک بەکاردێت کە دەستی لە هەموو شتیک شتبێت، ئەوەی لە دڵیدایە بیدرکێنێت، بەهۆیەوە ڕاستییەکی نەزانراو ئاشکرا بکات. [1]