ئامانەتیان دایە عەردی هەڵینەگرت.
ئامانەت: سپاردە. عەرد: زەوی. لە نەریتی کوردەواردا هەموو کەسێک ناتوانێت سپاردە وەربگرێت، چونکە وەرگرتنی سپاردە، بەرپرسیارییەتی ڕەوشتی لەسەرە، دەبێت وەک خۆی لەکاتی خۆیدا بگەڕێتەوە بۆ خاوەنی، بۆ کەسێک بەکاردێت سپاردە نەگرێتەخۆی. [1]
باسی ئەو ئایەتەی قورئانیش دەکات، سوورەتی ئەحزاب ئایەتی 72:
ئێمە ئەم ئامانەتییەمان لە بەرانبەر ئاسمانان و زەمین و ئەو هەموو کێوانە ڕانا، هیچیان دەخۆیان ڕانەدی بچنە ژێری و لێی دەترسان.