ئاوی لەدوو بەڕووی، شیرین بە لەکن خەسووی.
بەڕوو خۆراکێکی سرووشتییە لە چیاکان وڵاتی کوردەواردا زۆرە، لە مێژووی کۆندا دەیان جار مرۆڤی لە قاتوقڕی ڕزگارکردووە، بەڕوو کراوە بە ئارد و نانی لێدرووستکراوە، تامی کەمێک قوروس و ناخۆش بووە، بۆیە خواردنەوەی ئاو بەدوایدا شیرین و بەتام بووە، بووک و خەستووش هەمیشە نەگونجاوبوون، پەندەکە بە بووک دەڵێت: بەڕەفتار و کردارەکانی، وەک ئاوی دوای خواردنی بەڕوو هەوڵبدەی لای خەسووت شیرین بیت. [1]