ئەنگوتک لە کابانێ، نان لەناو ناندانێ.
ئەنگوتک: هەنگوتک مەبەست لە گونکی هەویرە. کابان: ژنی ماڵ. ناندان: مەبەست لە کەنووی نانە، ئەو جێگەیەی کە نانی لێدادەنرێت، واتە: ئەگەر کابان خەریکی هەنگوتک گرتن و نانکردن بێت، بەردەوام کەنوو پڕە لە نان، بۆ شتێک بەکاردیت کە لە زۆریی بخوازرێت. [1]