ئەگەر باتە هەڵدێرە، ئەگەر بات نییە بیدێرە.
بات: لوان، هەڵدێر: بەجێگەیەکی سەخت دەوترێت کە مرۆڤ لێی بکەوێت (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) ، ژیانی مرۆڤ لە کۆمەڵگەدا هەمووی هەڵدێرە، گەر توانیت پێیدا سەرکەوە، گەر نەتوانی، هەرچۆنێک بێت تێی بپەڕێنە و خەمی لێمەخۆ، واتە: ئەگەر لە ژیانتدا بۆت لوا، سەرفراز بە، ئەگەر بۆت نەلوا، ژیان بەڕێبکە. [1]