خەوتن یارمەتیی گەشەی منداڵ دەدات، وزەی پێدەدات و هۆکارە بۆ ئەوەی ڕۆژێکی پڕ لە چالاکی و خۆشی هەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا سیستمی بەرگری جەستەی بەهێزدەکات، یارمەتیی جێگیربوونی دۆخی دەروونیی دەدات.
=KTML_Bold=ماڵپەڕی seasoned pioneers چەند خۆراکێکی بڵاوکردووەتەوە کە یارمەتیی خەولێکەوتنی منداڵەکەت دەدات.=KTML_End=
=KTML_Bold=1. بادەم=KTML_End=
یەکێکە لە چەرەساتە سوودبەخشەکان، سەرچاوەی مەگنسیۆم و میلاتۆنینە، لێدانی دڵ ڕێکدەخات، ڕێژی کۆرتیزۆل لە منداڵاندا کەمدەکاتەوە، ئەمەش یارمەتیی زوو خەوتنی دەدات.
=KTML_Bold=2. ماسی=KTML_End=
بەتایبەتیی ماسی تونا و سەلەموون، بە گشتی بۆ تەندرووستی منداڵ سوودی هەیە و سیستمی خەوتنی هاوسەنگ دەکات، ڤیتامین D و ئۆمێگا-3ی تێدایە.
=KTML_Bold=3. چای گوڵەبەیبوون=KTML_End=
یەکێکە لە چا سوودبەخشەکان، دژە ئۆکسانی تێدایە و یارمەتیی چارەسەربوونی کەمخەوی دەدات.
=KTML_Bold=4. برنجی سپی=KTML_End=
ڕێژەیەکی زۆر لە کاربۆهیدراتی تێدایە، یارمەتیی زوو خەو لێکەوتنی منداڵ دەدات.
=KTML_Bold=5. گێلاس=KTML_End=
سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە میلاتۆنین، خواردنی پێش خەوتن یارمەتیی دەدات زوو خەوی لێبکەوێت.
=KTML_Bold=6. مۆز=KTML_End=
سەرچاوەی مەگنسیۆم و پۆتاسیۆمن، کە هەردووکی پشوو بەدەمارەکان و ماسوولکە دەدات، خواردنی پێش خەوتن فشاری دەروونی کەمدەکاتەوە. [1]