هەندێک جۆری خواردن بە گەرم کردنەوە تێکناچن و تامیان وەکوو خۆیان دەمێنێتەوە، هەندێک جۆری دیکە بە پێچەوانەوە نابێت گەرم بکرێنەوە، چونکە ژەهراوی دەبن و زیانیان بۆ تەندرووستی هەیە، وەکوو ئەو جۆری خۆراکانە کە دکتۆر #کامەران ژاژڵەیی#، پسپۆڕی زانستی خۆراک بڵاویکردونەتەوە.
1. سپێناخ: لە کاتی چێشت لێنان خوێی نترات بەرهەم دێت کە بە سوودە بۆ لەش، بەڵام دوای گەرم کردنەوە دەگۆڕێت بۆ خوێی ناترایت کە هۆکاری شێرپەنجەیە.
2. هێلکە: نابێت هێلکەی کوڵاو یان هێلکەوڕۆن گەرم بکرێتەوە ئەگەری ژەهراوی بوون بە خۆراک هەیە.
3. کەرەوز: نابێت ئەو خواردنانە بکرێتەوە کە کەرەوەزی تێدایە، چونکە دوای گەرم کردنەوە خوێی ناترایت بەرهەم دەهێنێت کە هۆکاری شێرپەنجەیە.
4. چەوندەر: پێویستە بەکاڵی بخورێت بەڵام ئەگەر لێنرا نابێت گەرم بکرێتەوە، چونکە دەبێتە ماددەیەکی زۆر زیانبەخش بۆ تەندرووستی مرۆڤ.
5. پەتاتە: نابێت گەرم بکرێتەوە و پێویستە هەمان ڕۆژ بخورێت دوای لێنانی بە تایبەت پەتاتەی سوورکراوە، چونکە خواردنی سوورکراوە بەشێوەی گشتی پاش گەرمکردنەوە زۆر زیانبەخشن بۆ تەندرووستی مرۆڤ.
6. مریشک: چونکە پێکهاتووە پڕۆتینەکانی ناو مریشک پاش گەرم کردنەوە دەگۆڕێن بۆ کۆمەڵێک ماددەی زۆر زیانبەخش بۆ سەر لەش و ڕەنگە ئازاری گەدە و ئەگەری ژەهراوی بوون بە خۆراک درووستبکات.
7. قارچک: چونکە پێکهاتووە پڕۆتینەکانی ناو قارچک پاش گەرم کردنەوە دەگۆڕێن بۆ کۆمەڵێک ماددەی زۆر زیانبەخش بۆ سەر لەش.
8. نابێت بە مایکرۆ وەیڤ برنج و گۆشت و ئەو خواردنانەی گۆشت و مەعکەرۆنییە گەرم بکرێنەوە. [1]