هەندێک جۆری خۆراک ئازاری سووڕی مانگانە خراپتر دەکەن و هەندێکی دیکەش بە پێچەوانەوە، یارمەتیی کەمبوونەوەی ئازاری سووڕی مانگانەی خانمان دەدەن، هەر بۆیە پێویستە بزانیت لەو کاتەدا چی دەخۆیت و لە چ خۆراکێک دووردەکەویتەوە؟
=KTML_Bold=باشترین خۆراکەکان:=KTML_End=
1. ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندە بە ئاسن؛ وەکوو گۆشت و پاقلەمەنییەکان، سەوزە گەڵا تۆخەکان، وەکوو سپێناخ.
2. ئەو خۆراکانەی چەوری تەندرووستیان تێدایە، وەکوو تۆوی کەتان، ماسی و گوێز، کە یارمەتیی کەمبوونەوەی ئازاری سووڕی مانگانە دەدەن، هەروەها ئەڤۆکادۆ و زەیتی زەیتونیش بە هەمان شێوە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندن بە چەوری تەندرووست.
3. ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە کاربۆهیدراتی ئاڵۆز، وەکوو برنجی قاوەیی، شۆفان و کینوا، کە وزە بە جەستە دەدەن و دۆخی دەروونی جێگیر دەکەن.
4. میوە و سەوزە، چونکە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین، کانزاکان و دژە ئۆکسان، وەکوو بێری، میوە مزرەکان و برۆکلی، یارمەتیی نەهێشتنی شەکەتی دەدەن.
5. خواردنەوەی تەندرووست یان ئاو زۆر بخۆرەوە، بۆ ئەوەی جەستەت وشک نەبێتەوە.
6. شوکوڵاتەی ڕەش؛ یارمەتیی جێگیربوونی دۆخی دەروونی دەدات و ڕێگری دەکات لە میزاجیی بوون، هەروەها هەوکردن لە جەستەدا کەمدەکاتەوە.
=KTML_Bold=خراپترین خۆراکەکان:=KTML_End=
1. خواردنەوە ئامادەکراوەکان، یان لە قتونراوەکان، کە وەکوو ژەمی سوک دەخورێن.
2. کافایین و خواردنەوەگازییەکان.
3. خواردنی سوێر، کە لە چپس، خواردنە لە قتونراوەکان یان ژەمی دەرەوە هەیە.
4. خواردنی سوورکراوە و خێرا. [1]