ئەگەر پێت بە پەنگرانا، خۆت لە لە ڕەژووان دەگێڕییەوە.
پەنگر: پشکۆی ئاگر (فەرهەنگی خاڵ) ، ڕەژوو: خەڵووز، واتە: ئەگەر کەسێک پێی بە ئاگر سووتا، ئیتر فێردەبێت، خۆی لە خەڵووزیش دەپارێزێت، واتە: ئەگەر کەسێک تووشی کێشە و کارەساتێکی گەورەبوو، خۆی لە کارەساتی بچووکیش لادەدات. [1]