ئەگەر کاریتە بشکێت، ئاڵیندار خۆناگرن.
کاریتە: نیرگەی خانوو (فەرهەنگی خاڵ) بەو دارە ئەستوورە گەورەیە دەوترێت کە کۆی سەقفی دارەڕای ڕاگرتووە، ئاڵیندار: دەستە یان شەقرە، بەو دارانە دەوترێت کە دارەڕای خانووی پێدەکرێت. واتە: ئەگەر سەرکردە نەما، سوپا تێکدەشکێت و لەناو دەچێت. [1]