ئەتروش شارەدێیەکە سەربە #شارۆچکەی شێخان#ی پارێزگای #دهۆک#ە لە باشووری کوردستان.
کۆنترین شارەدێی سنووری شاری #دهۆک#ی ئێستایە لە سەردەمی عوسمانییەکاندا ساڵی 1879 بووە بە (شارەدێ). [1]
شارەدێی ئەتروش لە ڕووی کارگێڕییەوە بە کۆنترین شارەدێ دادەنرێت لە شارۆچکەی شێخاندا، ھەتا کۆتایی حکومڕانی پاشایەتی ئێراق، شارەدێکە سەربە شارۆچکەی دھۆک بوو، بەڵام لە سەرەتای سەردەمی کۆماریدا ئەم شارەدێیە بە شارۆچکەی شێخان لکێندرا.