ئەوی بە زار و دەوە، مەزنی گوند هەر ئەوە.
ئەوەی بە زار و دەوە، کوێخای دێ هەر ئەوە.
زار یان دەو: دەم. مەزن: گەورە، کوێخا: دەمڕاست و کاربەدەستی دێ (فەرهەنگی خاڵ) ، لە کۆمەڵگەدا هەندێک کەس هەن قسەزان و ڕەوانبێژن، پەیوەندی بەو ڕابردووەیانەوە هەیە کە تێیدا ژیاون، هەمیشە وەک دەمڕاستی کەسوکاریان دەردەکەون، مەبەست لە کەسی قسەزان و چاوکراوەیە کە لە هەموو کۆڕ و کۆبوونەوەیەکدا دەردەکەوێت. [1]