ئەو شتە چییە، بێ قاچ و باڵە
هەر سەعات بمرێت گۆشتی حڵاڵە
سەعات: کاتژمێر، حەڵاڵ: ڕەوا (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) ، قاچ بۆ ڕۆیشتنە و باڵ بۆ فڕینە، بەڵام مەبەستی مەتەڵەکە ماسییە کە قاچ و باڵی نییە، لەگەڵ ئەوەدا بەناو ئاودا بەهۆی پەڕەکە و کلکییەوە دەڕوات، هەروەها هەر کاتێک لە ئاو دەربێت، دەمرێت و گۆشتیشی بۆ خواردن ڕەوایە. وەڵام (ماسی) . [1]