ئۆخەی ئۆخەی لەپ و لچ
خوا کارێکی کرد نەتیکردە کچ
لەپ و لچ: لە کورەدەواردا بۆ منداڵێک بەکاردێت کە دەموڵچی لەقەدەر دەموچاوی نەبێت و گەورەتر بنوێنێت، پێی دەوترێت: قەپۆلە. هەندێک منداڵی کوڕ شکڵی کوڕانەی نییە، واتە: کەمێک ڕووخساری لە کچان دەچێت، وەک گاڵتە پێکردن پێی دەوترێت: دەبوو خوا بە کچ درووستی بکات، بەڵام لێی تێکچووە و بوویت بە کوڕ.
وەڵام (کوڕ) . [1]