ئەچیتە دەرەوە پڕە، تێیتە ماڵەوە خاڵییە.
مەبەستی مەتەڵەکە کەوشە، کەوش: جۆرە پێڵاوێکی کەلەپووریی کوردییە، بێ پاژنەی لووت هەڵگەڕاوەیە (فەرهەنگی خاڵ)، واتە: ئەو کەسەی کەوش لەپێدەکات، کەوشەکە بە قاچی پڕدەبێت، کاتێک دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە، کەوشەکان دادەکەنێت لە پێ خاڵی دەبێت. وەڵام (کەوش) .[1]