برایەکم هەیە ها لە عەرەوشە
باری کەرەکەی درەوشە
عەرەوشە: عەرەبستان، درەوش: دەرزییەکی ئەستووری گەورەیە، چەرمی پێ کون کون دەکرێت بۆ دوورین (فەرهەنگی خاڵ)، مەبەستی مەتەڵەکە ژووژووە (ژیشک)، ڕەنگی ڕەشە، وەک ڕەنگی پێستی مرۆڤی عەرەب، هەروەها پێستی لەشی بە دڕکێکی ڕەقی تیژ داپۆشراوە، وەک درەوشە تیژە. وەڵام (ژووژوو). [1]