لە ڕۆژانی ساردی زستاندا خواردنەوەییەکی گەرم دەکرێت باشترین هەڵبژاردن بێت، بەتایبەتیی ئەگەر ئەو خواردنەوانەی یارمەتیدەر بن بۆ گەرمبوونەوەی جەستە و لە سەرمای زستان بتپارێزن.
1. چای لیمۆ و نەعنا
هەڵبژاردنێکی زۆر باشە بۆ ڕۆژە ساردەکان، نەک تەنیا گەرمت دەکاتەوە، بەڵکوو نیشانەکانی پەتا و هەڵامەتیش کەمدەکەنەوە، تەنانەت تەواوی ڕۆژەکە یارمەتیت دەدەن وزەیەکی زۆرت هەبێت.
2. چای زەنجەفیل و نەعنا
دژە هەوکردنێکی زۆر باشە، دەتوانیت کاتێک هەستت بە سەرما کرد بیخۆیتەوە، یانیش کاتێک هەستت بە قورگ ئێشە کرد.
3. دارچینی
چای دارچینی سوودی زۆری هەیە، یارمەتیی بەهێزبوونی سیستمی بەرگری جەستە دەدات، جگە لەوەی گەرمت دەکاتەوە، سووڕی خوێن چالاک دەکات و فشاری خوێنیش هاوسەنگ دەکاتەوە.
4. چای بەیبوون
یارمەتیی کەمبوونەوەی فشاری دەروونی دەدات، هەروەها سیستمی خەو باشتر دەکات، پلەی گەرمی جەستە هاوسەنگ دەکاتەوە، سیستمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات.
[1]