سیستمی خۆراکی و شێوازی ژیانت پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە زیادبوونی کێشی جەستەوە هەیە، ئەگەر لە کێشی زیادەی جەستەت بێزاریت، بە دانانی چەند جۆرێکی خۆراک لە سیستمی خۆراکیی بەیانیانت، دەتوانیت کێشت کەمبکەیتەوە.
1. شەربەت
خواردنەوەی شەربەتێکی سرووشتیی بەبێ شەکر، تەنیا بە چەرەسات و شیر، بڕی پێویست لە ماددەی خۆراکیی سوودبەخش بەدەستدەهێنیت.
2. هێلکەی کوڵاو
هەڵبژاردنێکی زۆر باشە بۆ بەیانیان، چونکە پرۆتینی زۆری تێدایە، وزەی پێویستت پێدەدات، لەگەڵ ئەوەشدا یارمەتیت دەدات لە کێشی زیادەی جەستەت ڕزگارت بێت.
3. پەنیر
پرۆتینی زۆری تێدایە و تێرت دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا یارمەتیدەرە بۆ کەمبوونەوەی کێش بەتایبەتیی ئەگەر کەم چەوری بێت.
4. شۆفان
هەڵبژاردنێکی زۆر باشە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت لە چەوری جەستە ڕزگاریان بێت، بڕی پێویست لەو ماددە خۆراکییانەی ڕۆژەکەی پێویستی پێیەتی، شۆفان بۆی دابین دەکات.
5. زەڵاتەی میوە
سیستمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات، یارمەتیدەرە بۆ کەمبوونەوەی کێشی جەستە، لەگەڵ ئەوەشدا تێرت دەکات.
[1]