دوو گەوڕ و کۆڵەکەێ.
گەوڕ: تەویلە، ئاغەڵ (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) ، بەو ژوورە یان ژێرخانە دەوترێت کە مەڕوماڵات یان ڕەشەوڵاخی تێداڕادەگیرێت. دوو گەوڕ: مەبەستی لە دوو کونی لووتی مرۆڤ، چۆن گەوڕ پاشەڕۆی ئاژەڵی تێدایە، لووتیش چڵمی و پیسی تێدایە، هەروەها گەوڕ سەقفەکەی بە کۆڵەکە ڕاگیردەکرێت، هەروەها نێوانی دوو کونە لووتیش کۆڵەکەی هەیە. وەڵام (دوو کونی لووت) . [1]