ڕەشە وەک قیر: دەردەچێ وەک تیر.
مەبەستی مەتەڵەکە کێچە، (کێچ: گیانەوەرۆچکەیەکی بچووکە، لەئەنجامی پیسیی درووستدەبێت، بداتە جەستە، مرۆڤ هەراسان دەکات) ، ڕەشە وەک قیر، مەبەست لە کێچە کە ڕەنگی ڕەشە وەک ڕەنگی قیر، دەردەچێت وەک تیر، واتە: زۆر خێرا و بەدەستوبردە. وەڵام (کێچ) . [1]