داری بەڕوو یەکێکە لەو دارانەی کە لە کوردستان بەشێوەیەکی زۆر هەیە، تەمەنی داری بەڕوو لەنێوان (500-2000) ساڵ دەژی و زیاتر لە 600 جۆر داری بەڕوو هەیە لە جیهاندا.
بەڕوو یەکێکە لە خۆشترین میوەکانی زستان، چ لە ڕووی پێکهاتەی خۆراکی، چ لە ڕووی کالۆری پێویست بێت، خۆراکێکی خاوەن بەهای بەرزە.
سەرەڕای چێژەکەی، بەسوودیشە، لە ڕووی ڤیتامینەکانی B2، C زۆر دەوڵەمەندە، بڕێکی زۆریش ڕۆن و پڕۆتینی تێدایە، هەروەها کانزاکانی وەک؛ پۆتاسیۆم، فسفۆر، مەگنسیۆم، کلۆر، کالسیۆم، ئاسن و سۆدیۆمی تێدایە.
=KTML_Bold=سوودە زانستییەکانی بەڕوو بۆ تەندرووستی مرۆڤ:=KTML_End=
1. خواردنی بەڕوو یارمەتیدەرە بۆ ڕزگاربوون لە ترشەڵۆکی گەدە.
2. چارەسەرێکی باشە بۆ چارەسەرکردنی لاوازبوون و پەڵەبوونی جگەر.
3. چارەسەری برینی قۆڵۆن و گەدە دەکات، بەگشتی سوودێکی زۆر باشی هەیە بۆ جگەر، گەدە و قۆڵۆن.
4. چارەسەری هەڵاوسان و دەرکەوتنی غوددە دەکات.
5. بەهێزکەرێکی (مقوی) باشە بۆ گەشەی منداڵ و وزەبەخشە بۆ بەساڵاچوان.
6. چارەسەری ئازاری ددان دەکات لە ڕێگەی کوڵاندنی گەڵاکەی و غەرغەرەکردن و هێشتنەوەی ئاوی گەڵاکە لە دەمدا.
7. چارەسەری باشە بۆ نەهێشتنی میزەچرکە بەتایبەت بۆ کەسانی بەساڵاچوو واتە چارەسەرێکی باشە بۆ کێشەکانی میزەڕۆ.
8. یارمەتیدەرە بۆ چاکبوونەوەی برینی دەم.
9. بەسوود و چارەسەرە بۆ نەخۆشی ئەکزیما بە بەکارهێنانی توێکڵی بەڕوو پاش کوڵاندنی بۆماوەی 4 کاتژمێر دوای وەک مەرهەم ئامادە دەکرێت، شەوان بیدات لە شوێنی ئەکزیما تا بەیانی.
10. سوودێکی زۆری هەیە بۆ نەزیفی. وە هەروەها کێشەکانی گەدە و برینی لەش و کێشەی بەساڵاچوونی.
11. وزە بە لەش دەبەخشێت و هێزی جنسی زیاد دەکات.
12. خانەکانی مێشک چالاک دەکات، وزەبەخشە و بێتاقەتی ناهێڵێت.
13. بەهۆی بوونی ڤیتامین و کانزاکان وادەکات بەرگری لەش بەهێز دەکات، بەو هۆیەوەش لە نەخۆشی زوو چاکمان بکاتەوە.
14. کۆلیسترۆڵ لە خوێن دادەبەزێنێت، ڕێڕەوی خوێن ئاسان و خێرا دەکات.
15. ئازاری نەخۆشییەکانی ئەستوور بوونی وردە دەماری خوێن هێنەر و مایەسیری کەمدەکاتەوە.
16. ڕێژەی شەکر لە خوێندا ڕێکدەخات خواردنی مرۆڤ لە تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە دەپارێزێت، بەھۆی بوونی ڕیشاڵ و کاربۆھێدرات تێیدا لە تواناشیدایە نەخۆشی شەکرە چارەسەربکات.
17. توێکڵی بەڕووی ھاڕاو کە بە قاوەی بەڕوو ناسراوە چارەسەری سکچوون دەکات لەم کاتەشدا بەم شێوەیە ئامادەدەکرێت:
توێکڵی بەڕوو دەخرێتە بەرھەتاو لە پاشاندا دەھاڕدرێت کەوچکی بچوکی لێدەکرێتە ئاوە و دەخورێتەوە، بەیانیان لەسەر زگی بەتاڵ و شەوانەش کاتی خەوتن.
18. بەھۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە پڕۆتین لە بەڕوودا خواردنی بۆ شانەکانی لەش گرنگە و پێویستە.
19. خواردنەوەی ئاوی توێکڵی بەڕووی کوڵاو دەتواندرێت خوێنبەربوونی ناوەکی پێ چارەسەر بکرێت.
20. چارەسەری ئاوسانی قاچ دەکات ئەویش بە قاچ خستنە ناو ئاوی توێکڵی بەڕوو لە پاش ساردبوونەوەی.
21. بۆ خانمان زۆر بەسوودە بەتایبەتیش ئەو خانمانەی بەدەست شێرپەنجەی ھێلکەدانەوە دەناڵێنن.
=KTML_Bold=تێبینی=KTML_End=: لەبەر ئەوەی ڕێڕەوی خوێن ئاسان دەکات، بۆیە ئەوانەی نەخۆشی پاڵەپەستۆی خوێن و دەمارگیری و شەکرەیان هەیە با کەم ئەم میوەیە بخۆن. [1]