تاڵەبانی و سوودانی کۆبوونەوە
سوودانی: جەخت لەسەر باشترکردنی دۆخی دارایی خەڵک لە سەرجەم پارێزگاکانی ئێراق دەکەینەوە
دەقی ڕایگەیاندراوی نووسینگەی بافڵ تاڵەبانیبافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی وڵات و هەوڵەکانی حکومەت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لە هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان کرایەوە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و پاراستنی سەقامگیریی لە ناوچەکە.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بە هەوڵەکانی شاندی هەرێم کرد بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نیشتمانی لەگەڵ
بەغدابەغدا و ڕوونیکردەوە، گەڕانەوە بۆ دەستوور و هاوبەشیی ڕاستەقینە، فاکتەری سەرەکیی چارەسەرکردنی کێشەکانە.
وتیشی، ژیان و گوزەرانی خەڵک دەبێت کاری لەپێشینەی حکومەت بێت و هەموولایەکیش هاوکار و هەماهەنگبن لەو پێناوەدا.
لەبارەی پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانییەوە، بافڵ تاڵەبانی سیاسەتی یەکێتیی خستەڕوو و ڕایگەیاند، ناوچەکە بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت، ئەرکی هەموولایەکە بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و وڵات لە هەموو ئەگەرێکی نەخوازراو بپارێزن.
[1]