ئەمڕۆ چوارشەممە #06-12-2023#، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەسەرپەرشتی #مەسرور بارزانی#، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی #قوباد تاڵەبانی#، جێگری سەرۆک وەزیران، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و تیایدا چەند بابەتێک تاوتوێ دەکات.
فەرمانگەى میدیا و زانیارى هەرێم بڵاویکردەوە، بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە گفتوگۆکردن لە بارەی دوا پێشهاتی بەشە بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان، لە میانەی دوا سەردانی شاندی دانووستانکاری هەرێمی کوردستان بۆ #بەغدا#.
فەرمانگەکە بڵاویشیکردەوە، لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا ڕاپۆرتی جێگری سەرۆک وەزیران پشتبەست بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت بە ڕاسپاردنی جێگری سەرۆک وەزیران بۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان تایبەت بە پرسی زیادبوونی ژمارەی حاڵەتەکانی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خستنەڕووی ڕاسپاردە و چارەسەرەکان.
هەروەها ئەوەشى بڵاوکردەوە، لە بڕگەی کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ڕاپۆرتێک سەبارەت بە بارودۆخی کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو. [1]