=KTML_Bold=ئاسۆ مامەند، بۆ بەرپرسانی حیزبەکەی: هەر کەسێک دێتە ناو یەکێتی، مەیکەن بە هەڵڵای ئیعلامی=KTML_End=
#ئاسۆ مامەند#، سەرپەرشتیاری ”#کەرکووک#، سەڵاحەددین”ی یەکێتی لە بروسکەیەکی نهێنیدا بۆ بەرپرسی بازنەکانی هەڵبژاردنی حیزبەکەی داوای ڕاگرتنی شەڕی ڕاگەیاندن دەکات لەنێوان #پارتی دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#.
ئاسۆ مامەند نووسراوێکی ئاڕاستەی سەرجەم بەرپرسی بازنەکامی هەڵبژاردنی یەکێتی کردووە و تیایدا داوای لێکردوون بە هیچ شێوەیەک خۆیان بە ململانێ لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان سەرقاڵ نەکەن.
ئاسۆ مامەند بە بەرپرسانی حیزبەکەی ڕاگەیاندووە کە ناکۆکی ئەوان لەگەڵ ئەو لیستانەیە کە دژی کوردن نەک لایەنە کوردییەکان.
لە بەشێکی دیکەی بروسکە نهێنییەکەی ئەو بەرپرسە باڵایەی یەکێتی باس لە سەنگەر گواستنەوەی بەرپرسان و ئەندامانی پارتی کراوە بۆ ناو یەکێتی و دەڵێت ”هەر کەسێک دێتە ڕیزەکانی یەکێتی، مەیکەن هەڵڵای ئیعلامی بۆئەوەی نەبێتە هۆی ململانێی حزبی لەنێو حیزبە کوردییەکان”. [1]