ناونیشانی بابەت: گەرمیان..کنە و پشکنین بۆ گردی قەڵاکۆن دەکرێت
ئامادەکردنی:
هەڵمەت بتوینیهەڵمەت بتوینی
بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری گەرمیان، بە ھاوکاریی تیمێکی زانکۆی ئیتاڵی، سەرقاڵی کاری کنە و پشکنینن لە گردی
قەڵاکۆنقەڵاکۆن.
بەرزان شوێنەوارناس، گوتەبێژی شوێنەواری
گەرمیانگەرمیان بە (باسکورد) ی ڕاگەیاند: لەگەڵ ڕێکخراوی (میساک) لە تیمی زانکۆی بۆلۆنیای ئیتاڵی، دەستمان کردووە بە کاری کنە و پشکنین و ڕووپێوی شوێنەواری گردی قەڵاکۆن لە شارەدێی سەرقەڵای ئیدارەی گەرمیان.
وتیشی: ئەوانەی تا ئێستا لەو شوێنە و لەمیانی کنە و پشکنین و کارکردنەکە دۆزراونەتەوە، بریتییە لە چەندین پارچە گۆزە و کانزا و شووشە و پاشماوەی بەردین.
باسی لەوەش کرد: بەگوێرەی لێکۆڵینەوە و ئەنجامە سەرەتاییەکان، مێژووی ئەو شوێنەوارەی قەڵاکۆن دەگەڕێتەوە بۆ چاخەکانی ئیسلامی و
ساسانیساسانی و ئەشکانی، تاوەکوو ھەزارەی پێنجەمی پێش زایین.
[1]