سیستمی بەرگری جەستە لە هەر مرۆڤێکدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی و پاراستنییەتی، بەڵام کاتێک هەندێک هۆکار سیستمی بەرگری لاوازدەکەن، کەسەکە زوو تووشی نەخۆشی دەبێت و جەستەی ناتوانێت بەرانبەر نەخۆشییەکە بە پێی پێویست بجەنگێت.
=KTML_Bold=چەند هۆکارێکی لاوازیی سیستمی بەرگری جەستە:=KTML_End=
1. نەخۆشی درێژخایەن، وەکوو شەکرە، نەخۆشی دڵ، نەخۆشی گورچیلەکان و کۆئەندامی دەمار، هۆکارن بۆ لاوازیی سیستمی بەرگری.
2. هۆکاری بۆماوەیی کە لە باوانییەوە لاوازی سیستمی بەرگری جەستەی بۆ دەمێنێتەوە، یان هەندێک نەخۆشی بۆماوەیی هەیە کە سیستمی بەرگری جەستەی لاواز دەکات.
3. بەکارهێنانی دژەزیندە (ئەنتیبایۆتیک) بۆ ماوەیەکی زۆر، کە وادەکات هاوسەنگی بەکتریای سوودبەخش و زیانبەخش لە جەستەدا تێکبچێت و سیستمی بەرگری جەستە لاوازبێت.
4. فشاری دەروونی یان دڵەڕاوکێ، کە سیستمی بەرگری لاوازدەکات و دەیکات بە نێچیری نەخۆشییەکان.
5. تەمەن، کە سیستمی بەرگری لە کەسانی بەتەمەن لاوازترە لە کەسانی گەنج و منداڵ.
6. بەکارهێنانی چارەسەری شێرپەنجە، وەکوو چارەسەری کیمایی و تیشکی، کە دەکرێت بە شێوەیەکی کاتیی یان هەمیشەیی سیستمی بەرگری لاوازبکات. [1]