گازگرتن لە نینۆک بووە بە خوو لە زۆر کەسدا، هەندێک کات بەهۆی فشار، دڵەڕاوکێ، دوو دڵی و ترسەوە ئەم کارە دەکەن و لێی بێ ئاگان، بەڵام زیانی تەندرووستی هەیە و پێویستە لێی دووربکەوێتەوە.
=KTML_Bold=زیانە تەندرووستییەکانی:=KTML_End=
1. بەکتریا بۆ دەمت دەگوازێتەوە تەنانەت ئەگەر نینۆکەکانیشت خاوێن بن، بەتایبەتیی بەکتریای سالمۆنێلا، کە دەبێتە هۆش تووشبوون بە گرانەتا.
2. زیانی هەیە بۆ تەندرووستی دەم و دەکرێت ببێتە هۆی درووستبوونی بۆنی ناخۆشی دەم.
3. دەبێتە هۆی درووستبوونی زیپکە لە چواردەوری دەم یان سووتانەوەی ئەملا و ئەولای دەم.
4. ئەگەری هەیە ببێتە هۆی شکانی بەشی سەرەوەی ددان.
5. بەهۆی ئەوەی پەستان دەخاتە سەر ددانەکان، زیان بە مینایی ددان دەگەیەنێت و هەستیاری ددان درووستدەکات.
6. بەکتریاکان لە چواردەوری دەم دەمێننەوە، دەبێتە هۆی ڕەشبوونی چواردەوری دەم یان تۆخبوونەوەی ڕەنگی پێستەکەی.
7. چواردەوری نینۆکت بریندار دەکات و دەبێتە هۆی درووستی پێستی زیادە، یان هەوکردنی. [1]