ئامۆژگاری دەکرێت خانمانی دووگیان گرنگیی بە وەرزشکردن بدەن، چونکە سوودی بۆ تەندرووستی گشتیی دایک و گەشەی کۆرپەلە هەیە، زیاتر جەستە ئامادە دەبێت بۆ هاتنە دنیای منداڵەکە، بەڵام لە هەندێک حاڵەتدا پێویستە خانمان واز لە وەرزشکردن بهێنن، یان لەژێر ڕێنماییەکانی ڕاهێنەری پسپۆڕدا وەرزش بکەن.
لەم کاتانەدا واز لە وەرزشکردن بهێنە:
1. ئازارێکی زۆری لەناکاو لە سک یان پشتدا.
2. خوێنبەربوون.
3. کرژبوونی سک.
4. کەم لێدانی دڵ، یان بەرزی فشاری خوێن.
5. سەرگێژخواردن، ڕشانەوە و دڵتێکەڵهاتن.
6. هەناسەتەنگی.
7. ئازارێکی زۆر لە کۆئەندامی زاوزێ.
چ کاتێک پێویستە وەرزش کەمبکەیتەوە، یان وریاتربیت لە هەڵبژاردنی جۆری وەرزش؟
1. دووگیانبوون بە دووانە یان زیاتر.
2. ئەگەر پێشتر منداڵت لەبارچووە.
3. بەرزی فشاری خوێن و کێشەی دڵ.
4. شەکرە و غوددە.
5. کێشە لە بڕبڕەی پشت یان جومگەکان.
[1]