هەتا تەمەنت زیاتر بێت، جەستەت، سیستمی خۆراکیت، خوەکانت و کاتژمێرەکانی خەوتنت گۆڕانکاری بەسەردا دێت، ئەمەش کاریگەریی لەسەر کێشی جەستەت درووستدەکات، هەندێک هۆکار هەن پڕۆسەی کەمکردنەوەی کێش خاودەکەنەوە لە دوای تەمەنی 40 ساڵی، بەتایبەتیی لە جەستەی خانماندا.
=KTML_Bold=ماڵپەڕی Health line ئەو هۆکارانەی بڵاوکردووەتەوە کە وادەکەن بەزەحمەت بتوانیت کێشت کەمبکەیتەوە پاش تەمەنی 40 ساڵی.=KTML_End=
1. گۆڕانکاری لە هۆڕمۆنەکانی جەستەدا درووستدەبێت، لەنێوان تەمەنی 40 ساڵی بۆ 50 ساڵی، تەمەنی نا ئومێدی لە خانمان دەستپێدەکات، ئەمەش گۆڕانکاری لە ئارەزووی خواردن، هۆڕمۆنەکان و جەستە درووستدەکات، ڕێژەی ئیسترۆجین لە جەستەدا کەمدەکات، ئەمەش هۆکارە بۆ کۆبوونەوەی چەوری.
2. مێتابۆلیزم خاودەبێتەوە، ئەگەر وریای سیستمی خۆراکیت نەبیت و وەرزش نەکەیت، کێشت زیاد دەکات و بە ئاسانی کەم نابێتەوە.
3. هەتا تەمەنت گەورەتر بێت، سەختتر دەبێت بۆت کە شەوان بخەویت، ئەم گۆڕانکارییە لە سیستمی خەو کێش زیاد دەکات.
4. گۆڕانکاری لە شێوازی ژیانتدا ڕوودەدات، وزەی جەستە کەمدەبێتەوە، ناتوانیت وەکوو جاران زۆر بجوڵێیت، ئەگەر دەتەوێت کێشت کەمبکات، پێویستە وەرزش بکەیت و چالاک بیت.
5. ماسوولکەی جەستەت لەدەست دەدەیت، ئەمەش وادەکات چەوری لە جەستەتدا کۆبێتەوە. [1]