گوێز چەند جۆرن بەشێکیان بۆ سەرما ناسکن و هەندێکیان خۆڕاگرن، داری گوێز لە هەلومەرجی لەباردا زیاد دەکات و گەورەی دەبێت 200 تا 300 ساڵ تەمەن دەکات ئەو گیایە لە 5 تا 6 ساڵیدا بەردەگرێت.
=KTML_Bold=گوێز چییە:=KTML_End= یەکێکە لە خۆراکە سوودبەخشەکان کە سوودێکی یەکجار زۆری هەیە و دەوڵەمەندە بە پرۆتین، ماددەی ڕیشاڵی، کانزا، ڤیتامینەکان و ئۆمیگا سێی تێدایە.
=KTML_Bold=سوودەکانی گوێز بە گشتی بۆ تەندرووستی مرۆڤ:=KTML_End=
1. ڕێگە لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن دەگرێت.
2. پارێزگاریکردن لە تێکچوون و لاوازبوونی مێشک.
3. گوێز قژ و نینۆک و پێست بەهێز دەکات.
4. یارمەتیی گەشەکردنی کۆرپەلە دەدات.
5. بۆ دابەزاندنی کێش و کەمخۆری.
6. کەمکردنەوەی ئاستی سترێس.
7. بەرگری لەش لە دژی نەخۆشییەکان بەهێز دەکات.
8. پارێزگاری لە تەندرووستی دڵ دەکات.
9. گوێز بۆ ڕاگرتنی کێشی خانمانی دووگیان بەیەکسانی ڕێگە لە چەوری دەگرێت.
10. تووشبوون بە شیرپەنجە و بەتایبەتیی شیربەنجەی مەمک و شیرپەنجەی پرۆستات.
11. هۆکارێکە بۆ ڕاگرتن و یەکسانی ئاستی کۆلیسترۆل و پاراستنی دڵی خانمانی دووگیان لە نەخۆشی.
=KTML_Bold=زیانەکانی گوێز بۆ تەندرووستی مرۆڤ:=KTML_End=
1. هەستیاری پێست و درووست بوونی زیپکە.
2. دەبێتە هۆی سکچوون.
3. دڵ تێکهەڵاتن و دابەزینی فشاری و بێتاقەتی.
4. بۆ خانمی دووگیان و دایکانی شیردەر نابێت لەو ماوەیەدا گوێز بخوات.
5. زیادبوونی نیشانەی ڕەبۆ. [1]