بەهۆی گۆڕینی وەرزەوە، لەم کاتەدا زیاتر ئەگەری هەیە تووشی سەرمابوون و هەڵامەت ببیت، بە چەند جۆرێکی خواردنەوە دەتوانیت نیشانەکانی کەمبکەیتەوە و زوو چاکبیتەوە.
1. چای زەنجەفیل
خواردنەوەیەکی سرووشتییە و زوو چاکت دەکاتەوە، هەوکردن کەمدەکاتەوە و ئاوسانی قورگ ناهێڵێت، دەتوانیت چەند پارچەیەک بچوک لە زەنجەفیل بکوڵێنیت لەناو ئاودا، کەمێک ئاوی لیمۆ و هەنگوینی تێبکە و بیخۆرەوە.
2. شیری زەردەچەوە
دژە هەوکردن و دژە ئۆکسانە، دەتوانیت کەمێک زەردەچەوە تێکەڵی کوپێک شیری گەرم بکەیت و بیخۆیتەوە، یارمەتیی زوو چاکبوونەوەت دەدات.
3. چای دارچینی
جگە لەوەی پڕۆسەی چاکبوونەوە خێراتر دەکات، تامێکی خۆشی هەیە، چەند دارچینییەک بکەرە ناو ئاو و بیکوڵێنە، پاشان بیخۆرەوە بە گەرمی.
4. هەنگوین و لیمۆ
ئاوی نیو لیمۆ لەگەڵ یەک کەوچک هەنگوین بکەرە ناو پەرداخێکی ئاوی گەرم و بیخۆرەوە، سوودی زۆرە و بەخێرایی هەست دەکەیت هەوکردنی قوڕگت کەمبووەتەوە.
[1]