ڕەبۆ بریتییە لە تەسکبوونەوە و ئاوسانی ڕێڕەوی هەناسە بەهۆی بەرکەوتنی منداڵەکە بە یەکێک لە هۆکارە هاندەرەکانی ڕەبۆ وە، لە منداڵاندا نەخۆشییەکی باوە، بەڵام هەندێکجار لەکاتی خۆیدا دەستنیشان ناکرێت و دەبێتە هۆی دواکەوتنی چارەسەر.
=KTML_Bold=دکتۆر گەشبین کاوه، پزیشکی پسپۆڕی منداڵان و تازە لەدایکبووان و گەشە، نیشانە و هۆکارەکانی نەخۆشی ڕەبۆی لە منداڵاندا بڵاوکردووەتەوە.=KTML_End=
=KTML_Bold=نیشانەکان:=KTML_End=
- کۆکەی وشک.
- خیزەی سنگ.
- ئازاری سنگ.
- هەناسەتوندی.
- شینبوونەوەی نینۆک و لێو.
- بێ هێزی و کەمیی چالاکیی.
=KTML_Bold=هاندەرەکانی ڕەبۆ:=KTML_End=
- پیسبوونی هەوا.
- وەرزش.
- هەوای سارد.
- جگەرە.
- بۆن و ماددەی کیمیایی.
- تەپ و تۆز. [1]