گوڵی داری #هەنار# تاک یان شێوە تاج هەڵکەوتووە کە خاوەنی سێ گوڵە، بە ڕەنگی ئەرخەوانی یا سووری هەناری هەندێک کات سپی، میوەی هەنار وەک تەشی وایە خاوەنی توێکڵی قایم و لاسکی باریک لکاو بە توێکڵەکەیەوە.
هەنار یەکێکە لە میوە خۆش و بەسوودەکان و کە لە وەرزی پایزدا زیاتر بەرهەم دێت، هەنار لە (ئاو، شەکر، پرۆتین، ڕیشاڵ و ڤیتامین (C ، B ، A) ، چەند ماددەیەکی تر پێکهاتووە، چەندین سوودی گرنگی هەیە.
1. دەوڵەمەندە بە ماددەی دژە ئۆکسان و ئاسن.
2. گرنگە بۆ پاککردنەوەی گورچیلە و نەمانی بەردی گورچیلە.
3. زۆر گرنگە بۆ تەندرووستی دڵ.
4. ڕێگری لە نەخۆشی شێرپەنجە دەکات.
5. هەنار ڕێگری لە چرچ و لۆچ بوونی پێست دەگرێت.
6. گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ کۆئەندامی هەرس و یارمەتیی هەرس کردنی خۆراک دەدات.
7. بۆ هەوکردنی جومگەکانیش بەسوودە.
8. بۆ ئەوانەی کە کەم خوێن هەنار سوودی زۆرە چونکە ماددەی ئاسنی تێدایە.
9. هەنار ڤیتامین A تێدایە کە یارمەتیی تەندرووستی چاو دەدات.
10. توێکڵی هەنار چارەسەر و بەسوودە بۆ برین، هەوکردنی گەدە و ڕیخوڵە. [1]