کاتێک چەوری لەسەر جگەر کۆدەبێتەوە، دەکرێت چەند هۆکارێکی هەبێت، وەکوو قەڵەوی، بۆماوەیی، خواردنەوەی ڕێژەیەکی زۆر لە کحول و خواردنی شیرینی، کاتێک لە قۆناغەکانی سەرەتادا هەستی پێدەکەیت، دەتوانیت چارەسەری بکەیت بە چەند گۆڕانکارییەک لە شێوازی ژیانتدا.
1. ئەو سیستمی خۆراکییەی هەڵیدەبژێریت پێویستە هاوسەنگ بێت لەنێوان میوە، سەوزە، دانەوێڵە تەواوەکان، پرۆتین، وەهەروەها خواردنی شەکر، گۆشتی ئامادەکراو و چەوری سنووردار بکرێن.
2. هاوسەنگی کێشی جەستەت ڕابگرە، ئەگەر کێشت زۆرە کەمی بکەرەوە، ئەگەریش کێشت تەندرووستە، ڕێگە مەدە زیاد بێت.
3. بایەخ بە وەرزش کردن بدە، ڕۆژانە لایەنی کەم 30 خولەک وەرزش بکە، وە سیستمی خەوت ڕێبخە و خۆت لە فشاری دەروونی بەدووربگرە.
4. جەستەت بە شێداریی بهێڵەرەوە، لایەنی کەم ڕۆژانە 8 پەرداخ ئاو بخۆرەوە.
5. وریای ئەو دەرمانانە بە کە بەکاریاندەهێنیت، هەندێک جۆری دەرمان زیانی هەیە بۆ جگەر، پێش ئەوەی هەر دەرمانێک بەکاربهێنیت، ڕاوێژ بە پزیشک بکە.
6. بەتەواوی خۆت بەدووربگرە لە خواردنەوە کحولییەکان.
7.زووزوو بۆ دڵنیابوونەوە پشکنین بکە. [1]