کاتێک گورچیلەکان بە هەر هۆکارێک بێت نەخۆش دەکەون و سست دەبن، کاریگەریی لەسەر کارکردنی تەواوی ئەندامانی جەستە درووستدەکات، هەر بۆیە پێویستە پارێزگاری لێبکەیت و دووربکەویتەوە لە هەر خواردن و خواردنەوەیەک کە زیانی پێبگەیەنێت.
=KTML_Bold=چوار جۆری خۆراک جەستە لە نەخۆشی دەپارێزێت.=KTML_End=
=KTML_Bold=1. پەتاتە=KTML_End=
سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین C و B6، هەروەها بێتا کارۆتینی تێدایە، ڕێژەیەکی زۆر لە پۆتاسیۆم لە خۆ دەگرێت، کە هاوسەنگی سۆدیۆم لە جەستەدا ڕادەگرێت و ڕێگری دەکات لەوەی زیان بە گورچیلەکان بگات.
=KTML_Bold=2. سپێناخ=KTML_End=
ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین A تێدایە، پارێزگاری لە گورچیلەکان دەکات و یارمەتیی باشتر کارکردنیان دەدات.
=KTML_Bold=3. سیر=KTML_End=
ئەو ماددە خۆراکییانەی لە پێکهاتەیدا هەیە بۆ گورچیلەکان پێویستە و بە تەندرووستی دەیانهڵێتەوە.
=KTML_Bold=4. کەلەرم=KTML_End=
ڤیتامین K و C لە پێکهاتەیدا هەیە، ڕێژەیەکی زۆریش لە ڕیشاڵی تێدایە، بە یەکێک لە تەندرووستترین خۆراکەکان دادەنرێت بۆ گورچیلەکان. [1]