خەواندنی منداڵ کێشەیەکی باوی دایکان و باوکانە، بەتایبەت ئەگەر منداڵەکانیان کەم خەو بێت و شەوان تا درەنگ بمێنێتەوە، بەڵام هەندێک جۆری خواردن هەیە کە یارمەتیی خەواندنی منداڵەکەت دەدات و دەتوانیت پێی بدەیت.
1. مۆز
بەهۆی بوونی مەگنسیۆم و پۆتاسیۆم تێیدا، پشو بە ماسوولکەکان دەدات و یارمەتیی باشترکردنی سیستمی خەو دەدات، ڤیتامین B6ی تێدایە، تریپتۆفان دەگۆڕێت بۆ سیرۆتۆنین، یارمەتیی خەو لێکەوتنی منداڵەکەت دەدات.
2. شۆفان
سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە کاربۆهیدرات و ڕیشاڵ، بۆ ماوەیەکی زۆر منداڵەکەت بەتێری دەهێڵێتەوە، هەروەها میلاتۆنینی تێدایە، ئەو هۆڕمۆنەی کاتی سووڕی خەوتن و هەستان ڕێکدەخات.
3.گێلاس
گێلاس بەهۆی ئەوەی میلاتۆنینی تێدایە، سیستمی خەو ڕێکدەکات، دەتوانیت شەوان وەکوو سوکە ژەم بیدەیت بە منداڵەکەت بۆ ئەوەی باشتر بخەوێت.
[1]