کاتێک بە هەر هۆکارێک بێت هەست بە ئازار دەکەیت لە بەشێکی جەستەتدا، بیر لەوە دەکەیتەوە ئازارشکێن بەکاربهێنیت، مەرج نییە هەموو کاتێک دەرمانی پزیشکی بەکاربهێنیت بۆ کەمبوونەوەی ئازارەکەت، دەتوانیت لەناو چێشتخانەکەی خۆتدا ئازارشکێکی سرووشتیی بەکاربهێنیت.
=KTML_Bold=ماڵپەڕی times of india چەند ئازارشکێنێکی سرووشتی بڵاوکردووەتەوە.=KTML_End=
=KTML_Bold=1. زەردەچەوە=KTML_End=
ڕەنگە لە چێشتخانەی هەموو ماڵێکدا هەبێت، دژە هەوکردنە، دەتوانیت لەگەڵ شیر تێکەڵی بکەیت و بیخۆیتەوە، ئەگەر برینی ناو دەمت هەیە، دەتوانیت زەردەچەوە لەگەڵ ئاو تێکەڵ بکەیت، یان لەگەڵ زەیتی گوێزی هندی و بیدەیت لە شوێنی برینەکە.
=KTML_Bold=2. مێخەک=KTML_End=
ئەگەر تووشی کەڕوو بویت، دەتوانیت سوودی لێببینیت، یاخود کەڵک لە زەیتەکەی وەربگریت، کە ڕۆڵێکی باشی هەیە لە ڕوونبوونەوەی خوێن و ڕێگری دەکات لە مەیینی خوێن.
=KTML_Bold=3. زەنجەفیل=KTML_End=
سوودێکی زۆری بۆ چارەسەری ئازاری جومگەکان، دڵتێکەڵهاتنی بەیانیان کەمدەکاتەوە، دەتوانیت بۆ ناو خواردنەکانت بەکاریبهێنیت، یان بە شێوەی چا بیخۆیتەوە.
=KTML_Bold=4. گێلاس=KTML_End=
دژە هەوکردنە و ئازاری ڕۆماتیزم و ماسوولکەکان کەمدەکاتەوە، وە جەستە لە شێرپەنجە دەپارێزێت.
=KTML_Bold=5. سیر=KTML_End=
سیستمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات و یارمەتیدەرە بۆ کەمبوونەوەی فشاری خوێن، کۆلیسترۆڵ بە ڕێژەی %10 بۆ 15 کەمدەکاتەوە، هەروەها مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە و ئەلزەهایمەر کەمدەکاتەوە.
=KTML_Bold=6. ماست=KTML_End=
هەوکردن و ئاوسانی سک کەمدەکاتەوە، خواردنی یەک قاپ ماست ڕۆژانە دوو جار، ئازاری سک و سووڕی مانگانە کەمدەکاتەوە. [1]