هۆڕمۆنی ئیسترۆجین یەکێکە لەو هۆڕمۆنانەی لە خانماندا زیاتر بەرهەمدێت بە بەراورد بە پیاوان، هەر بۆیە هۆڕمۆنی مێینە ناسراوە، بەرزی و نزمی ئەم هۆڕمۆنە لە جەستەی خانماندا، چەند نیشانەیەکی هەیە.
=KTML_Bold=گۆڕانکاری لە مەمکدا:=KTML_End=
ئیسترۆجین ڕۆڵێکی گرنگیی هەیە لە درووستبوونی شانەکانی مەمکدا، یارمەتیی وەستاندنی شیر دەدات لە دوای شیر بڕینەوەی منداڵ لەلایەن دایکەوە، کاتێک ئەم هۆڕمۆنە ناهاوسەنگ دەبێت نیشانەکانی وەکوو ئاوسانی مەمک یان گرێ هەست پێدەکرێت.
=KTML_Bold=تێکچوونی سووڕی مانگانە:=KTML_End=
کە نیشانەیەک لە خۆ دەگرێت وەکو، تووشبوون بە خوێنبەربوون لە کاتی سووڕی مانگانە، ناڕێکی سووڕی مانگانە، زیادبوونی ئەو نیشانانەی پێش سووڕی مانگانە دەردەکەون.
=KTML_Bold=نیشانەکانی دیکە:=KTML_End=
- سەرئێشە.
- شەکەتی و ماندوێتی.
- زیادبوونی کێش، بەتایبەتیی لە ناوچەی کەمەر.
- لەدەستدانی ئارەزووی سێکسی.
- میزاجییبوون.
- خەمۆکی و دڵەڕاوکێ.
- کەمخەوی.
- کێشە لە یادەوەری و بیرچوونەوە.
- هەڵوەرینی قژ.
- ئاوسانی سک. [1]