باران باری لە بانەوە، درزی بانان شارانەوە.
خانوو یان ماڵی کوردەوار لە گوندەکاندا سەربانی گڵە. لە وەرزی هاویندا سەربانە گڵەکان درز دەبەن و دەتەقن، بەڵام لە سەرەتای وەرزی باران باریندا، باران هەموو درزی سەربانەکان پڕدەکاتەوە و عەیبەکان دەشارێتەوە. واتە: هەر کاتێک شوورەییەکی گەورە یان ئابڕووچونێکی گەورە ڕوویدا، ئابڕوچوونی بچووک دەشارێتەوە. [1]