بای بواران لۆ پیران شەوتانە، لۆ جحێران دەرمانە.
بوار: دەرەتانی دەرچوون و تێپەڕین، شەوتان: ئاگر تێچوون (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، لۆ: بۆ. جحێران: جەحێڵ یان گەنج. مەبەست لە بەراوردکردنە لەنێوان دوو مرۆڤ کە تەمەنیان جیاواز بێت، یەکێکیان گەنج و ئەوەی تریان پیر، سرووشت وایە، کە کەسی بە تەمەن بەرگەی بایەک ناگرێت، بەڵام کەسی گەنج بەرگەی نەهامەتی دەگرێت. [1]