شایی دەروێشی تۆپە جانگێکە.
جانگ: جاو تەنراوێلە وەک بلوری بەڵام ئەم ڕیسەکەی ئەستوورترە، بە خەڕەک دەڕێسرێت و جۆڵا درووستی دەکات (فەرهەنگی خاڵ)، دەروێش کەسایەتییەکە کە وازی لە هەموو خۆشییەکی دنیا هێناوە و خەریکی کاری خوداپەرستییە، واتە: دەروێش گەر مەترێک جاوی بدەیتێ دەیکات بە بەرگ و دڵخۆش دەبێت. واتە: کەسی سادە بە کەمترین پاداشت زۆر دڵخۆش دەبێت.[1]