بەشێک لەو کەسانەی ڕۆژانە کاری زۆر دەکەن و پێویستیان بە وزەیە، لە ڕێگەی خواردنەوە وزەبەخشەکان هەوڵدەدەن وزە بەدەستبهێنن، بەڵام ئەو خواردنەوانە زیانی زۆر بە تەندرووستی دەگەیەنن و مرۆڤ تووشی شەکەتی دەکەن.
ئەگەر ڕۆژانە پێویستت بە وزەی زۆرە، بایەخ بەم خواردنانە بدە.
1. مۆز
سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە کاربۆهیدرات و پۆتاسیۆم، گرژی ماسوولکەکان ناهێڵێت و بەخێرایی وزەی جەستە زیاد دەکات، دەتوانیت پێش ئەنجامدانی کارەکانی ڕۆژانە یان پێش وەرزشکردن بیخۆیت.
2. شەربەتی چەوەندەر
بەهۆی بەرزی ڕێژەی کاربۆهیدرات تێیدا بۆ ماوەیەکی زۆر وزەت پێدەدات، هەروەها دژە ئۆکسان و دژە هەوکردنە، بەسوودە بۆ دەمارەکانی لەش و پەستانی خوێن نزم دەکاتەوە، یارمەتیدەرە بڕێکی زۆر لە ئۆکسجین بۆ خوێن بڕوات.
3. شۆفان
هەڵبژاردنێکی باشە پێش وەرزشکردن بیخۆیت، دەتوانیت لەگەڵ هەنگوین بیخۆیت، بۆ ئەوەی وزەیەکی زۆرترت پێبدات.
4. پەتاتەی شیرین
ڕیشاڵ و ڤیتامینی زۆری تێدایە، جەستە لە تەمەڵی ڕزگار دەکات، هەروەها ماسوولکەکانی جەستە خاو دەکاتەوە.
5. سەلەمون
ترشە چەوری و ئۆمێگا-3ی تێدایە، هەوکردن کەمدەکاتەوە، چالاکت دەکات.
6. چەرەسات
وەکو گوێز، بادەم، تۆوی کەتان و چیا، چەوری تەندرووستیان تێدایە، بۆ ماوەیەکی زۆر وزەت پێدەبەخشن.
7. سەوزە گەڵاتۆخەکان
وەکو سپێناخ، کەلەرم و برۆکلی، دەوڵەمەندن بە ماددەی خۆراکی، تەواوی ڕۆژەکە وزەت پێدەدەن و لە شەکەتی ڕزگارت دەکەن.
[1]