زۆرکەس لە دوای خواردنی ژەمەکان خەواڵو دەبن و حەز دەکەن بخەون، زۆر کاتیش هۆکارەکەی خواردنی ناتەندرووستە، پێویستە لەو خووە خراپە دووربکەویتەوە، تا ژەمەکەت ناتەندرووستتر بێت، زیاتر هەست بە خەواڵویی دەکەیت، هەروەها هەستیاریی بە خواردن، وشکبوونەوەی جەستە، کەمیی ماددەی خۆراکی لە ژەمەکان، بەرزی شەکری خوێن و خواردنی ژەمی جیاواز هۆکارن.
=KTML_Bold=بە چەند ڕێگەیەک دەتوانیت چارەسەری ئەم دۆخە بکەیت.=KTML_End=
1. ژەمی بچووک بخۆ، زیاتر ئەو خواردنانە بخۆ کە شلەمەنیان زۆرە، وەکوو سوپ و شلە.
2. دووربکەوەرەوە لە خواردنی چەور، چونکە جەستە پێویستی بە وزەیەکی زۆرە بۆ هەرسکردنی، ئەمەش ماندوو و خەواڵوت دەکات.
3. ڕۆژانە بڕێکی زۆر لە ئاو بخۆرەوە بۆ ئەوەی جەستەت وشک نەبێتەوە.
4. کاربۆهیدرات لە ژەمەکانت کەمبکەرەوە، چونکە کاتێکی زۆری دەوێت بۆ هەرسکردن.
5. چالاکیی جەستەیی ئەنجامبدە و وەرزش بکە دوای خواردن.
6. شەکر و کافایین لە ژەمەکانتدا مەهێڵە. [1]