کاتێک بە هەر هۆکارێک بێت تووشی دڵەڕاوکێیەکی بەردەوام دەبیت، ڕەنگە ئاگاداری ئەوە نەبیت کە هەندێک جۆری خواردنەوە، هۆکارن بۆ ئەوەی ئەم دۆخە خراپتر بکەن و باشترە خۆتیان لێ دووربخەیتەوە.
1. شەربەت
ئەو شەربەتانەی ئامادەکراو و گیراوەن، ڕێژەیەکی زۆر لە شەکریان تێدایە، جەستە تووشی شەکەتی دەکەن، هەستی خەم و دڵەڕاوکێ لە کەسەدا زیاد دەکەن.
2. خواردنەوەی گازیی
بە گشتی کاریگەریی نەرێنیان هەیە لەسەر دۆخی دەروونی، لە دوای خواردنەوەی هەست بە دڵەڕاوکێیەکی زیاتر دەکەیت، تەنانەت جۆرە دایتەکەشی هەمان کاریگەریی نەرێنی هەیە.
3. قاوە
بەهۆی بەرزی ڕێژەی کافایینەوە، تووشی فشاری دەروونی و خەمۆکی دەبیت، ئەگەر لە دوای خواردنەوەی ئەم هەستەت هەبوو، باشترە بەتەواوی خۆتی لێ دووربخەیتەوە.
4. خواردنەوەی وزەبەخش
ڕێژەیەکی زۆر لە شەکر و کافایینی تێدایە، تووشی دڵەڕاوکێ، دوودڵی، فشاری دەروونی و خەمۆکیت دەکات.
5. خواردنەوەی کحولی
هەندێک کەس بۆ ڕزگاربوون لە دڵەڕاوکێ دەیخۆنەوە، بەڵام لە ڕاستیدا دڵەڕاوکێ چەند هێندە دەکات لە کەسەکەدا، هەروەها تووشی خەمۆکی و فشاری دەروونی دەکات.
[1]