ئەو خواردنانەی دەیانخۆیت کاریگەرییەکی زۆر بەهێزی هەیە لەسەر کارکردنی مێشک، وە هەندێکیان کاریگەریی نەرێنی جێدەهێڵن، جگە لە لەناوبردنی خانەکانی مێشک، دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بەدەمارەکان و ڕەنگە تووشی بیرچونەوە ببیت.
هەندێک جۆری خۆراک هەیە باشترە خۆتی لێ بەدووربگریت.
1. شەکر: زیان بە خانەکانی مێشک دەگەیەنێت، وە تووشی بیرچونەوەت دەکات، باشتر وایە لێیان دوورکەویتەوە.
2. خواردنەوەی گازی: ڕێژەیەوکی زۆر لە شەکری تێدایە، بە خواردنەوەیەکی ناتەندرووستی دادەنرێت، دەبێتە هۆی زوو پیربوونی مێشک.
3. خواردنی سوورکراوە: لەگەڵ ئەوەی خواستێکی زۆری لەسەرە، بەڵام زیانی هەیە و چەوری ناتەندرووستی تێدایە.
4. زەیت: ئەو زەیتانەی ئامادەکراون و چەوری ناتەندرووستیان تێدایە زیانیان هەیە، بەڵام هەندێک جۆری زەیتی دیکە هەیە کە چەوری تەندرووستیان تێدایە و سوودی هەیە، وەکوو زەیتی زەیتوون.
[1]