لەم وەرزەدا بەهۆی گۆڕانکاری کەشوهەوا، ئەگەری هەیە منداڵەکەت تووشی پەتای وەرزی ببێت، هەر بۆیە پێویستە سیستمی بەرگری منداڵەکەت بەرزبکەیتەوە، دەتوانیت کەڵک لەم چەند هەنگاوە وەربگریت.
1. پڕۆتینی زیاتر بدە بە منداڵەکەت، کە لە هێلکە، ماسی، گۆشت و بەرهەمە سپیاییەکاندا هەیە، وە دووریبخەرەوە لە خواردنی شیرینی.
2. جوڵەی جەستەیی بە منداڵەکەت بکە، وەکوو مەلەکردن، ڕاکردن و یاری تۆپی پێ، سووڕی خوێن چالاک دەکەن و بۆ سیستمی بەرگری جەستە گرنگن.
3. شەوانە زوو منداڵەکەت بخەوێنە، باشترە لە 8-9 کاتژمێر کەمتر نەخەوێت.
4. خۆت دووربکەوەرە لە جگەرەکێشان لە بەردەمی منداڵەکەت، چونکە کاریگەریی لەسەر سیستمی بەرگری منداڵەکەت دەبێت.
5. هەوڵبدە ژینگەیەکی ئارام بۆ منداڵەکەت دابین بکە، چونکە دڵخۆشیی منداڵ و مانەوەی لە شوێنێکی ئارام کاریگەریی ئەرێنی هەیە لەسەر بەهێزکردنی سیستمی بەرگری جەستەی منداڵەکەت. [1]