کارکردنی زۆر، فشار و ناتەندرووستی شێوازی ژیان هۆکارە بۆ تووشبوون بە سەرئێشەی کاتیی، دەکرێت بێزارکەر بێت و کاریگەریی لەسەر چالاکی ڕۆژانەت درووستبکات، چەند خۆراکێک یارمەتیدەرن بۆ چارەسەرکردنی.
1. مۆز
هەندێک کات سەرئێشە بەهۆی نزمی شەکری خوێنە، دەکرێت کۆنترۆڵ بکرێت بە خواردنی سرووشتی کە شەکری سرووشتی تێدا بێت، وەکوو مۆز، هەروەها ڕێژەیەکی زۆر لە مەگنیسۆمی تێدایە، وزە بە جەستە دەدات و %74ی ئاوە.
2. شوتی
لە سێ کەسدا یەکێکیان بەهۆی وشکبوونەوەی جەستە توشی سەرئێشە دەبن، %92ی شوتی ئاوە، جەستە شێداردەکاتەوە، یارمەتیی نەمانی سەرئێشە دەدات.
3. ناوکی کولەکە
بەهۆی دەوڵەمەندیی بە مەگنیسۆم یارمەتیی نەمانی سەرئێشە دەدات، لەگەڵ ئەوەشدا تۆوی کەتان و چا هەردووکیان سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندن بە مەگنسیۆم و ڕیشاڵ.
4. چای ڕووەکی
چا سەرئێشە کەمدەکاتەوە، بەڵام دەکەوێتەوە سەر جۆری ئەو چایەی دەیخۆیتەوە، هەندێک جۆری چا زۆر بەسوودن، وەکوو چای نەعنا و بەیبوون.
[1]