هەر یەکێک لەو خانمانەی دەبن بە خاوەنی سەرمایەی خۆیان و دەوڵەمەند دەبن، پلان و ئامانجی جیاوازیان هەیە و تەنانەت ڕێگەی هەوڵدانیشیان جیاوازە، بەڵام لەگەڵ ئەوەدا هەندێک خوویان هەیە کە لە بەشێکی زۆریاندا هەیە.
1. ئامانجەکانیان ڕوونە؛ لە یەک کاتدا خۆیان بۆ یەک ئامانج یەکلایی کردووەتەوە، لەبری ئەوەی چەند ئامانجێکی زۆریان پێکەوە هەبێت و نەتوانن کاتی تەواویان بۆ تەرخان بکەن.
2. بەردەوامن لە فێربوون، بەردەوام ئاگاداری جموجووڵی بازاڕ هەن، دەزانن چ گۆڕانکارییەک لە چواردەوریان ڕوودەدات.
3. ژیرانە مامەڵە لەگەڵ پارەیەک دەکەن کە دێتە بەردەمیان، پارەکانیان بۆ هەموو جۆرە کارێک بەکارناهێنن.
4. دەزانن چۆن مامەڵە لەگەڵ پارەکانیان بکەن، دووردەکەونەوە لەوەی پارەکانیان بە هەندێک کەلوپەلی ناپێویست خەرج بکەن.
5. گوێ لە ئامۆژگاری کەسانی دیکە دەکەن، بەڵام بە پێی ئامۆژگاری کەسانی دیکە بڕیار نادەن و ئەوە جێبەجێ دەکەن کە لەگەڵ دۆخی خۆیان دەگونجێت.
6. هەر لە سەرەتاوە بە بێ هیوایی دەستپێناکەن کە بڵێن، ئێمە دەوڵەمەند نابین، بەڵکوو هیوایان هەیە بەوەی کە دەگەن بەو ئامانجەی هەیانە.
7. پشت بە خۆیان دەبەستن نەک کەسانی دیکە، هەوڵدەدەن تواناکانی خۆیان بەکاربخەن، نەک کەسانی دیکە دەستیان بگرێت و هاوکارییان بکەن. [1]