وەزیری دارایی گرێبەستی وەرگرتنی 200 ملیار دیناری لە بانکی ڕەشید واژۆ کرد.
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی #11-12-2023# بەڕێز #ئاوات شێخ جەناب# نووری وەزیری دارایی و ئابووری لە شاری #بەغدا# گرێبەستی وەرگرتنی 200 ملیار دیناری وەک قەرز لە ڕێگای بانکی ڕەشیدەوە واژۆ کرد.
لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا بە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا سەرجەم ڕێکارەکان و گرێبەستی وەرگرتنی 500 ملیار دینارمان لە ڕێگای بانکەکانی ڕافیدەین و بانکی بازرگانی ئێراقیەوە واژۆ کردووە و چاوەڕوانین لە نزیکترین کاتدا پارەکە بگاتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان لە لقی #هەولێر#ی بانکی ناوەندی ئێراق. [1]